تره‌مپ به نیازه چی بكات؟
"ده‌شێت تره‌مپ وه‌ك كه‌سێكی ئارامگرتوو كه له‌شێوه‌ی رۆڵی پیاوێكی ده‌وڵه‌تی به‌ته‌مه‌ن و هێور له ده‌ره‌وه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بمێتێته‌وه.. یان نا؟"

K24 – مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
رۆژنامه‌ی ساوس چاینا مۆرنین له راپۆرتێكدا رۆژی 9ی تشرینی دووه‌م، داهاتووی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڵاوێرده‌كات و ده‌نووسێت داهاتووی دۆناڵد تره‌مپ چی لێدێت؟
له جه‌نگی ململانێی دادگاوه بۆ گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ میلانیا -ی خێزانی، ده‌شێت دوای كۆشكی سپی چه‌ند ئه‌گه‌رێك له‌به‌رده‌م تره‌مپ-دا بێت كه به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌قلیدی وه‌ك هه‌ر شتێكی تر په‌یوه‌سته به 45مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه.
ته‌نیا دوو شت ئه‌گه‌ری ته‌واوی هه‌یه:
یه‌كه‌م: ده‌شێت تره‌مپ وه‌ك كه‌سێكی ئارامگرتوو كه له‌شێوه‌ی رۆڵی پیاوێكی ده‌وڵه‌تی به‌ته‌مه‌ن و هێور له ده‌ره‌وه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بمێتێته‌وه.
دووه‌م: به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی نه‌ژادییه‌وه، تره‌مپ زۆربه‌ی ژیانی له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت به‌سه‌ربه‌رێت له‌و پێناوه‌شدا لاری نییه كه واشنتۆن جێنه‌هێڵێت. و زۆربه‌ش ده‌ڵێن: "ده‌شێ به ژیانێكی خۆش و پڕ له چێژه‌وه وه‌ك پێشتر ژیان به‌سه‌ر به‌رێت".
زۆر شتی تریش هه‌یه كه ده‌شێت پێشبینی نه‌كراو بێت...
-ته‌له‌فیزیۆنی تره‌مپ
وه‌ك بزنسمانێك، ئاره‌زووی تره‌مپ بۆ ناوبانگێكی نائاسایی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره به‌كارده‌هێنرێت.
ناوی "تره‌مپ" بۆ چه‌نده‌ها ساڵه براندێكی سه‌ره‌كییه. به‌پێی مایكل كۆهێن پارێزه‌ری پێشووی تره‌مپ "تره‌مپ وه‌ك براندێكی بازرگانی" سه‌یركرا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016 و به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌ڵبژاردنی برده‌وه.
به‌ڵام به‌ده‌ر له‌وه ناوێكه وه‌ك سه‌فقه‌یه‌كی خانووبه‌ره، ده‌شێت هه‌نگاوی داهاتووی ناوه‌كه بۆ میدیا به‌كاربێت.
هیچ كه‌س نكۆڵی له‌وه‌ناكات كه تره‌مپ ئاره‌زووی زۆربڵێی هه‌یه. له‌كۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه بێ ژماره‌كانیدا ژماره‌یه‌كی زۆر كۆئه‌كاته‌وه له‌شێوه‌ی جادوكه‌رێكی گرنگدا.
تاراده‌یه‌كی به‌رچاو سه‌ره‌تا وه‌ك میوانی یه‌كێك له پرۆگرامه‌كانی باڵی راستڕه‌وی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وت. هه‌روه‌ها له‌شێوه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی فیلمی ته‌له‌فیزیۆنی (The Apprentice) بینرا.
ئایا ده‌توانێت ئه‌م كارامه‌ییانه پێكه‌وه له ته‌له‌فیزیۆنی تره‌مپ-دا كۆكاته‌وه؟
تره‌مپ هه‌میشه به‌رده‌وامه له سه‌ر سكاڵاكانی و ئاماژه به‌وه ده‌دات كه كه‌ناڵی فۆكس نیوز به‌شێوه‌یه‌كی تێر و ته‌واو راستڕه‌و نییه. له‌تویتێكدا نووسیویه‌تی: "ئێستا ئه‌لته‌رناتیڤ-م ئه‌وێت. ئه‌گه‌ر من بتوانم!".
ئه‌و ئۆتۆمبێلی ئاماده‌كراوی له‌شێوه‌ی كه‌ناڵێكی كێبڵ-دا هه‌یه بۆ پرۆژه‌كه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا پاڵپشتی تره‌مپ ده‌كه‌ن ئه‌وانیش (OneAmerican News) و (News Max Tv) كه دوو كه‌ناڵی بچوكن له ئێستادا كه ده‌شێت تره‌مپ بیگۆرێت به زه‌به‌لاح.
هۆڵی دادگا و زیندان!
له‌بچوكترین سیناریۆدا، تره‌مپ تێوه‌گلێنرێت به گرفتی یاسایی ترسناكه‌وه.
داواكارانی گشتی له نیویۆرك به‌كرده‌وه ئاماده‌ن كه لێكۆلێنه‌وه بكه‌ن له پێدانی ئه‌و گوژمه پاره نهێنیانه‌ی كه داویه‌تی به ئه‌ستێره‌كانی پۆرن، مامه‌ڵه بازرگانییه ئاڵۆز و پڕ گرێ و گۆڵه‌كان و كاركردن له ژمێریارییه ناڕوونه‌كانه‌كان. دواتریش ئه‌و داواكارییانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌وه له‌سه‌ریه‌تی به‌ناوی ده‌ستدرێژی سێكسی.
وه‌ك سه‌رۆك، تره‌مپ تاڕاده‌یه‌كی زۆر پارێزراو له‌رووی دادگاوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی له كۆشكی سپی، لاواز ده‌بێت له‌به‌رده‌م دادگا. ئه‌گه‌رێكی كه‌میش هه‌یه كه سه‌رۆك جۆ بایدن لێبوردنێكی ته‌واوی بۆ ده‌ربكات وه‌ك جیرالد فۆرد كه بۆ ریچارد نیكسۆن ده‌ریكرد له ساڵی 1974. چونكه هه‌شت له یاریده‌ده‌ره‌كانی تره‌مپ كه له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی 2016 له‌گه‌ڵی بوون وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، پارێزه‌ر و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له دادگایدان به‌هۆی تاوانی ترسناكه‌وه.
لێبووردنی ده‌ستبه‌جێ!
دوای دۆڕاندنی له هه‌ڵبژاردنه‌كان، تره‌مپ ته‌نیا 77 رۆژ له پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه. لێبوردنی سه‌رۆكایه‌تی گڕێ و ئاڵۆز نییه. له رووی یاساییه‌وه هه‌روه‌ك كینتا جۆریسك به‌ڕێوه‌به‌ری بلۆگی یاسایی پێگه‌ی پۆلیتیكۆ ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كه ئه‌و وایپێشبینی ده‌كات كه له‌سه‌رۆكایه‌تیدا كارده‌كات و به‌ده‌ست خۆیه‌تی". پێشتر 28 جاری تر ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێناوه له‌نێویاندا كه‌مكردنه‌وه‌ی سزای (روجر ستون-كۆماری) نزیك له‌خۆی له‌مانگی حوزه‌یران. كه‌مكردنه‌وه‌ی یان ئاڵوگوڕی سزای (ستۆن) ده‌ریده‌خات كه چۆن توانای لێبوردن رێگه‌یه بۆ بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه‌كان كه ده‌شێت كه‌ڵكی لێوه‌رگیرێت بۆ ژیانی دوای سه‌رۆكایه‌تی. ده‌شێت به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت كه‌ڵكی هه‌بێت به‌ره‌چاوگرتن له‌ژماره‌یه‌ك داوای یاسایی كه رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه له‌دوای سه‌رۆكایه‌تی.
سه‌رله‌نوێ ده‌ێته‌وه!
له‌جیهانی تره‌مپ-دا رێسا‌و یاسا زۆرجار بوونی نییه، ئه‌گه‌رێكی لاوازیش هه‌یه، ده‌شێت خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی 2024.
ده‌ستوور رێگه‌نادات به‌سه‌رۆك له دوای دوو گه‌ڕی هه‌ڵبژاردن زیاتر خۆی بپاڵێوێت، به‌ڵام تره‌مپ ده‌رنه‌چووه له 2020 ئه‌و رێگه‌ی له‌به‌رده‌مدایه.
هه‌میشه زۆربه‌ی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڕی دووه‌مدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه، هه‌روه‌ك باراك ئۆباما، بێل كلتنۆن، جۆرج ده‌بلیو بۆش، رۆناڵد رێگان. به‌ڵام تره‌مپ هاوشێوه‌ی جۆرج ده‌بلیو بۆش-ی باوك كه له‌ساڵی 1992 نه‌یتوانی به‌سه‌ر بێل كلتنۆن سه‌ركه‌وێت، ئه‌میش نه‌یتوانی 2020 به‌سه‌ر جۆ بایدن سه‌ركه‌وێت یان سه‌رنه‌كه‌وتنی جیمی كارته‌ر، جیرالد فۆرد و زۆری تریش له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا.
له مێژووی ئه‌مه‌ریكا تاكه سه‌رۆكێكی تر هه‌یه هاوشێوه‌ی تره‌مپ-ی كردبێت و له‌گه‌ڕی سێیه‌مدا دوای شكستی دووه‌م خۆی كاندید كردۆته‌وه ئه‌ویش گرۆڤه‌ر گلیڤلاند كه له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردن ساڵی 1888 سه‌رنه‌كه‌وت له 1892 له‌گه‌ڕی سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا به‌سه‌ر كێبركێكاره‌كه‌ی بنیامین هاریسۆن.
ده‌شێت كۆمارییه‌كان له رووی پراكتیكه‌وه ئه‌م ئه‌زموونه‌یان سڕیبێته‌وه له وێستگه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانیاندا. به‌ڵام تره‌مپ به‌چێژوه‌رگرتن له‌و میللێتییه گه‌وره‌یه‌ی له‌ناو بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی ده‌نگده‌ری په‌ڕگیردا هه‌یه‌تی، ده‌شێت به‌وپه‌ڕی بێ مێشكییه‌وه گره‌و به‌خۆبه‌وه بكات و بچێته پێشبڕكێی 2024ه‌وه. ماگی هاپرمانس كه چاودێرێكی وردی تره‌مپ بووه له كۆشكی سپی له رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز پرسیار ده‌كات و ده‌ڵێت: "كێ ئه‌توانێت رێگری بكات له‌گه‌یشتن به‌م پێشبڕكێیه؟ كێ ده‌توانێت كۆنترۆڵی ئه‌و داتایانه بكات كه پشتگیری ده‌كه‌ن؟ ده‌یان پرسیاری تریش".
رۆیشتن به‌ره‌و رێگاكه!
ده‌شێت ته‌نیا یاریزانێكی ته‌مه‌ن 74 بیه‌وێت به‌وپه‌ڕی ساده‌ییه‌وه هه‌نگاو بۆ هه‌موو شت بنێت. وێرای ئه‌وه‌ی گونجاو نییه بۆ په‌سه‌ندكردن به‌ڵام وه‌ك هه‌ندێك ئاماژه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌ریده‌خات.
له‌ته‌ممووز-دا بیری له‌وه‌كرده‌وه كه به لۆرییه‌ك له‌گه‌ڵ ژنه ناوازه‌كه‌ی میلانا-ی خێزانی گه‌شتێك بكات. وتی: "ده‌شێت به‌م لۆرییه بچم بۆ نیویۆرك له‌گه‌ڵ خانمی یه‌كه‌م" وتیشی: "پێموایه لۆرییه‌ك ئه‌كڕم و له‌گه‌لأ خانمی یه‌كه‌م گه‌شتێك ئه‌كه‌ین".
كه‌مترین رۆمانسیه‌تی تێدا بوو، به‌ڵام ئه‌وپه‌ڕی جه‌سووری، له‌نێو حه‌شامه‌تێكی فراواندا له ناوه‌ڕاستی قسه‌كانیدا له بنسلڤانیا به لۆرییه‌كه‌وه وه‌ستا. وتی: "لۆرییه‌كی جوانه" "تۆ پێتوایه من ئه‌توانم بازبده‌م به‌سه‌ر هه‌مواندا، به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وم".
تره‌مپ بۆ كوێ ئه‌ڕوات؟
ده‌شێت راسته‌وخۆ رووبكاته یاریگای گۆلف یان تاوه‌ره تایبه‌ته‌كه‌ی، به‌ڵام له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیدا له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خانه‌نشینی له فلۆریدا، به‌وپه‌ڕی گاڵته‌ئامێزه‌وه وتی: "من هاتووم په‌یوه‌ندیتان پێوه بكه‌م وه‌ك به‌ته‌مه‌نێت". تره‌مپ وتی: "من ئه‌مه‌وێت بێمه ئه‌م یانه‌یه، ئێوه ئه‌زانن بۆ؟ وابزانم بیرۆكه‌یه‌كی خراپ نییه؟ من حه‌زم له‌م بیرۆكه‌یه هه‌یه".
ئه‌و ده‌رباره‌ی دۆڕاندن به‌رامبه‌ر بایدن وتی: "هه‌ست به حاڵه‌تێكی باش ناكه‌م". وتیشی: "ده‌شێت وڵات جێبێڵم".
تره‌مپ به‌وپه‌ڕی ساده‌ییه‌وه ده‌توانێن خۆی بدزێته‌وه، له 19ی ئه‌یلول به ناو گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له نۆرس كارۆلاینا، تره‌مپ به گاڵته‌وه به‌رامبه‌ر ده‌نگده‌رێك، وتی: "ئه‌گه‌ر من دۆڕام به‌رامبه‌ری، من نازانم چی ئه‌كه‌م دواتر ... من قسه له‌گه‌ڵ تۆ ناكه‌م و تۆ نابینمه‌وه".