سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینی كۆرۆنا نرخی زێڕی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زاند
له‌دوایین مامه‌ڵه‌دا 4%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا

K24- هه‌ولێر:
نرخی زێڕ له مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆی بازاڕه‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌ی 4% به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێك له ڤاكسینه‌كانی دژه كۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی بلۆمبێرگی ئه‌مه‌ریكی، به‌و هۆیه‌ه‌وه گرێبه‌سته‌كانی داهاتووی نرخی زێڕ تا كاتژمێر 05:15 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتی مۆسكۆ كه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، به رێژه‌ی 3.91% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، كه بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك ده‌كاته 76.30 دۆلار.
له‌كاتێكدا گرێبه‌سته هه‌نووكه‌ییه‌كانی نرخی زێڕ به رێژه‌ی 3.46% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی.

ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی Pfizer وBioNTech رایانگەیاند، قۆناغی سێیەمی تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكەیان دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەسەركەوتوویی كۆتایی ھاتووە.
ھەردوو كۆمپانیای "BioNTech" ی ئەڵمانی و "Pfizer"ی ھاوبەشه ئەمەریكییه‌كه‌ی مەزندەیانكرد، ڤاكسینە نوێیەكە بەفەرمی لە كۆتایی ئەم مانگە تۆمار بكرێت. ھەروەھا ھەردوو كۆمپانیا جەختیان كردەوە، ڤاكسینەكە لە 90%ی حاڵەتەكان كاریگەری خۆی بەدیارخستووە، بەبێ ئەوەی ھیچ تێبینییەكی جدی لەسەر سەلامەتی پێكوتەكە ھەبێت.
H.B