ئاوارەکانی ئەنبار، لەنێوان خانووی وێران و بەڵێنی بێ کرداردان
ئاواره گه‌ڕاوه‌كانی ئه‌نبار له نێوان نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و خانووه وێرانه‌كانیان له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پێنه‌دانی ئه‌و مینحەی بۆ قه‌ره‌بووه‌ی کە وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به‌ڵێنی پێدابوون، كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌م دۆخێكی زۆر سه‌خت.
خێزانه ئاواره گه‌ڕاوه‌كان ئه‌نبار ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگاری سه‌خت بوونه‌ته‌وه، دوای ساڵانێكی زۆر له دابڕان له زێدی خۆیان، هێشتا خانووی زۆرێك له‌و ئاوارانه وێرانه‌ن و قه‌ره‌بووش نه‌كراونه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا مینحه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، كه وه‌زاره‌تی كۆچبه‌ران پێیانی داوه. ئه‌مه جگه ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌و منداڵانه‌ی له كه‌مپه‌كان له‌دایكبوون، به‌ڵگه نامه‌ی فه‌رمییان نییه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له مافی خوێندن بێبه‌ش بن.
ئه‌بو عه‌لی، ئاواره‌ی گه‌ڕاوه بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئه‌و سه‌ختیانه‌ی دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان رووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه، نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه، هیوادارین حكوومه‌ت مینحه‌ی گه‌ڕاوه‌كانمان بۆ خه‌رج بكات، چونكه خه‌ڵك زۆر هه‌ژاره و هیوادارین پاڵپشتیمان بكرێت و ئه‌و مینحەیەمان بۆ خه‌رج بكات.
ئه‌بو جاسم، ئاواره‌ی گه‌ڕاوه دەڵێت: "ئێمه داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه و مینحه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌مان ده‌كه‌ین، چونكه ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه هیچمان نه‌بینیوه و ڕۆژانه‌ش داوای ده‌كه‌ین، به‌ڵام بێسووده."
پرسیارگه‌لێك له‌باره‌ی بێ چاره‌سه‌ری و نه‌بوونی ڕۆڵی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ كۆتاییهێنان به مه‌ینه‌تییه‌كانی ئه‌و ئاوارانه دووباره ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان له‌به‌رده‌م واقعێكدا بینیوه‌ته‌وه، كه بچووكترین بنه‌مای سه‌قامگیری تێدا ده‌سته‌به‌ر نه‌كراوه.
د. ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب كوبه‌یسی، ئه‌كادیمی ئاماژەی دا، هیچ كه‌سێك هۆكاری دواكه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه‌كان نازانێت، ئایا په‌یوه‌ندیی به بودجه‌وه هه‌یه؟ زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌نبار پێویستییان به پاره‌یه كه شاده‌ماری ژیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خانووه‌كانیانه، ده‌مانه‌وێت بزانین چی وایكردووه مینحه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی گه‌ڕاوه‌كان دوابكه‌وێت، ئه‌مه 7 ساڵه ئه‌و دۆسییه یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
هیوای ئه‌نبارییه‌كان له نێوان خانووه وێرانكراوه‌كانیان و به‌ڵێنه جێبه‌جێنه‌كراوه‌كانیان به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه، به‌و ئومێده‌ی ڕۆژێك خاوه‌ن بڕیاره‌كان دۆسییه‌كانیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
