ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی ڕفاندنی منداڵێک ڕاگەیاند
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، لە ساڵی ڕابردوو منداڵێکی فریوداوە و ڕفاندووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 10می تشرینی دووەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە، هەڵسابو بە فریودان و ڕفاندنی منداڵێک لە شاری هەولێر.
ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوەکە دا ئاماژەی بەوە داوە، لەساڵی 2024 لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر ئاگادارکراونەتەوە لە تاوانی ڕفاندنی منداڵێک، هەر ئەوکات لە لایەن تیمەکانی ئاسایشی هەولێر دەستکرا بە بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی تۆمەتبار.
هەروەگا ئاماژە بەوە کراوە، دوای لێکۆڵینەوەکان ئاشکرابوو بەناوی (س ، ر ، ح) بەرە و شارەکانی خوارووی عێراق هەڵاتبوو، لەسەر ئەم تاوانە لە لایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر فەرمانی دەستگیر کردن بۆ تۆمەتباری ناوهاتوو دەر کرا.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاندووە، لە ڕێککەوتی 8ـی تشرینی دووەمی 2025، لە کاتی هاتنی بۆ شاری هەولێر ،بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان تۆمەتبار دەستگیرکرا.
