لە سەردەشت نزیكەی ھەزار كەس بۆ دەرەوەی وڵات كۆچیانكردووە
ھەندێك گوندنشین زه‌ویی و مه‌ڕوماڵاتیه‌كانیان ده‌فرۆشن بۆ تێچووی گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست
.jpg)
K24- ھەولێر:
نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له سه‌رده‌شت لە رۆژھەڵاتی كوردستان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچیان كردووه.
كه‌مال حسێن پور نوێنه‌ری خه‌ڵكی سه‌رده‌شت و پیرانشار له په‌رله‌مانی ئێران ئاشكرای كرد، ته‌نیا ئه‌م ساڵ نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت به ئومێدی ده‌سپێكردنی ژیانێكی شایسته‌تر به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچیان كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ئاماژه‌یداوه، ساڵانی رابردووش خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به‌ره‌و هه‌نده‌ران كۆچیان كردوه، به‌ڵام ئه‌م ساڵ شه‌پۆڵی كۆچكردنه‌كه زیاتر په‌ره‌یسه‌ندووه، به‌ڕاده‌یه‌ك به‌شێك له بنه‌ماڵه‌كان به كۆمه‌ڵ و ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه رێگه‌ی هه‌نده‌ران ده‌گرنه‌به‌ر. به‌شێكیشیان گوندنشینن و زه‌ویی و مه‌ڕوماڵاتیه‌كانیان ده‌فرۆشن بۆ تێچووی گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست.
كه‌مال حسێن پور هۆكاری كۆچكردنی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت و ده‌وروبه‌ری بۆ نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار و خراپی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، بێ كاره‌باییشی به نموونه هێناوه‌ته‌وه.