هۆكارى له‌كاردوورخستنه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌كرێت
"ئه‌گه‌ری لابردنی ئیسپه‌ر له ئارادا بووه و چه‌ند مانگێكه بیر له گۆڕینی كراوه‌ته‌وه"

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا، سه‌رۆك تره‌مپ، رۆژی 9ی تشرینی دووه‌م، مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی له‌كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه و له تویتێكدا رایگه‌یاند:"خۆشحاڵم كه رایده‌گه‌یه‌نم به‌ڕێوه‌به‌ری پایه‌بڵندی سه‌نته‌ری نیشتمانی بنبڕكردنی تیرۆر (كه ئه‌نجوومه‌نی پیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دا) كاره‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ڕێوه‌به‌رێت و راسته‌وخۆ جێبه‌جێبكرێت".
ده‌شڵێت: "كریس كاری بێوێنه ده‌كات! مارك ئیسپه‌ر كاره‌كانی كۆتایی پێدێت و من سوپاسی ئه‌و ده‌كه‌م بۆ خزمه‌تكردنی".
به‌پێی هه‌واڵێكی ئه‌ی بی سی نیوز، ئه‌م هه‌نگاوه له‌دوای دوو رۆژ دێت له كه‌وتنی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2020، كه ئه‌مه‌ش كارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوه كه به‌شێكی زۆر له ستافی ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه به‌ر له‌ده‌ستبه‌كاربوونی جو بایدن وه‌ك 46مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
ناكۆكی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و ئیسپه‌ر بۆ ئه‌وكاته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئیسپه‌ر ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕی به به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی دژی خۆپیشانده‌ران له خۆپیشاندانه‌كانی مانگی ئایار و رۆژانی دوایی به پێی یاسای یاخیبوون له ده‌وڵه‌ت. بۆیه له‌و ساته‌وه تره‌مپ به بیانووه له وه‌زیری به‌رگری و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌كاردوورخستنه‌وه‌ی ده‌كات، هه‌رچه‌نده پێشتر به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو ئیداره‌ی تره‌مپ، رۆژی 12ی ئاب كه كه‌وته ده‌ست میدیا، دۆناڵد تره‌مپ خوازیاری ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه مارك ئیسپه‌ری وه‌زیری به‌رگری بگۆڕێت. ئه‌م هه‌وڵه‌شی بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی نۆڤه‌مبه‌ر هه‌ڵگرتبوو ئه‌گه‌ر به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرایه‌ته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه ئه‌گه‌ری لابردنی ئیسپه‌ر له ئارادا بووه و چه‌ند مانگێكه بیر له گۆڕینی كراوه‌ته‌وه كاتێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌ركان رای جیاوازیان هه‌بووه ده‌رباره‌ی زۆر شتی گشتی له‌مانگی حوزه‌یران، له‌وانه هه‌ڵكردنی ئاڵای كۆنفیدرالی له‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كان و به‌كارهێنانی سوپا بۆ سه‌ركوتكردن و كۆتایی هێنانی خۆپیشانده‌ران.
به‌پێی هه‌واڵێكی بلومبێرگ نیوز، ئیسپه‌ر كه له‌مانگی ته‌مموزی 2019ه‌وه ده‌ستی به كاركردن كردووه به كه‌سه نزیكه‌كانی گوتووه كه پلانی هه‌یه له مانگی نۆڤێمبه‌ردا وه‌زاره‌ت جێهێڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌رچۆن بێت.
رۆژی 3ی حوزه‌یران، ئیسپه‌ر كاتژمێرێك له دوای كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له كۆشكی سپی رووبه‌ڕووی تره‌مپ بووه‌وه، دوای ئه‌وی پاڵپشتی ئه‌و بیرۆكه‌ی تره‌مپی نه‌كرد بۆ به‌كارهێنانی یاسای یاخیبوون دژی خۆپیشاندان تا به هێزی سه‌ربازی بڵاوه‌یان پێ بكرێت. هه‌ربۆیه تره‌مپ راوێژكاره‌كانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی له‌سه‌ر كارلادانی ئیسپه‌ر، به‌ڵام دواتر بیرۆكه و پلان و بڕیاره‌كه له‌سه‌ر ره‌فه‌كانی كۆشكی سپی ماوه‌ته‌وه.
رۆژی 21ی كانوونی دووه‌می 2018، جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی له‌كێشایه‌وه، تا مانگی ته‌مموزی 2019 پۆستی وه‌زاره‌ت به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برا، دواتر مارك ئیسپه‌ر ده‌ست به‌كاربوو.
H.B