نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات
نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی ئەوەی پارتی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگی بە دەست هێنا، پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات و بەڵێنی خۆی بۆ دووپات دەکاتەوە.
سێشەممە 11ـی تشرینی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی جێگری سەرۆکی پارتیدا هاتووە، له ناخى دڵمه‌وه به گه‌رمى پیرۆزبایى له سه‌رۆك بارزانى، خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، ئه‌ندامان، جه‌ماوه‌رى پارتى و گه‌لى وه‌فادارى كوردستان ده‌كه‌م بۆ سه‌ركه‌وتنى مه‌زن و مێژووییى پارتیمان له هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
نێچیرڤان بارزانی، دەڵێت: ئه‌م سه‌ركه‌وتنه، سه‌ركه‌وتنى هه‌موو كوردستان و عێراق و مایه‌ى شادى و شانازیى هه‌موومانه.
هاوکات سوپاس، ده‌ستخۆشى، ڕێز و پێزانینى بێكۆتایى، ئاراستەی هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه دەکات ئه‌رك و ڕه‌نجیان كێشا، ماندوو بوون و به‌وپه‌ڕى جوامێرییه‌وه كاریان كرد تا ده‌نگى پارتییان گه‌یانده زیاتر له ملیۆنێك و پارتییان كرده‌وه به حزبى یه‌كه‌م.
دەشڵێت: دڵسۆزانی پارتی چالنجى ئێمه‌یان سه‌رخست و حزبەکەیان به‌هێزتر كرد تاوەكوو ده‌نگى له به‌غدا دلێرتر بێت و بتوانێت باشتر بۆ جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى باشترى فیدراڵى كار بكات.
هەر لە پەیامەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، جەختی لەوە کردەوە، به‌ڵێنمان بۆ سه‌رۆك بارزانی ڕابه‌ر و گه‌وره‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه له‌ژێر ڕێنمایى و فه‌رمایشته‌كانى جه‌نابیاندا، خزمه‌تى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین و ببینه پارێزه‌رى مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق، كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى عێراق ببێته وڵاتى هه‌مووان و هه‌موومان پێكه‌وه داهاتوویه‌كى گه‌شتر بۆ كوردستان و عێراق فه‌راهه‌م بكه‌ین.
کاتژمێر 7ـی بەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ‌کرد و کاتژمێر 6ـی ئێوارەش کۆتایی هات.
