رۆیته‌رز: ئه‌مه‌ریكا هه‌فته‌ی داهاتوو سزای توندتر به‌سه‌ر به‌رپرسانی ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت
سزاكانی ئه‌مجاره توندن

K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی "رۆیته‌رز"، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا، هه‌فته‌ی داهاتوو سزا به‌سه‌ر ئه‌و ئێرانیانه‌دا ده‌سه‌پێنێت، كه پار ده‌ستیان هه‌بووه له سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌رانی نه‌یاری ده‌سه‌ڵات.
ئه‌و ئاژانسه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، سزاكان له یه‌كه‌م ساڵیادی به‌رپابوونی خۆپیشاندانه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن.
روونیشیكرده‌وه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ئاماده‌كاری بۆ داڕشتنی ئه‌و سزایانه ده‌كرێت و ئه‌م سزایانه درێژكراوه‌ی ئه‌و زنجیره سزایانه‌ن، كه ئیداره‌ی "تره‌مپ" به‌سه‌ر به‌رپرسانی ئێرانییدا سه‌پاندووه.
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و هه‌واڵه، به "رۆیته‌رز"ی وتووه: سزاكانی ئه‌مجاره توندن و ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسان و كیانه‌كانی ئێران ده‌گرنه‌وه.