رێكخراوی "OAS"ی نێودەوڵەتی: ھیچ پێشێلكارییه‌كمان لە ھەڵبژاردنی ئەمەریكا تۆمار نەكردووە

راپۆرتەكەی ئەو رێكخراوەیە، پشتی بە وەرگرتنی گوتەكانی 28 شارەزا بەستووە

K24 – ھەولێر:

رێكخراوی دەوڵەتانی ئەمەریكا " OAS" رایگەیاند، چاودێرانی رێكخراوه‌كه‌، ھیچ ساختەكاری یاخود پێشێلكردنێكیان لە ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا تۆمار نەكردووە.

راپۆرتەكەیدا ئەو رێكخراوە، پشتی بە وەرگرتنی گوتەكانی 28 شارەزا لە 13 دەوڵەت بەستووە، كە چاودێری ھەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكایان دەكرد لە واشنتنی پایتەخت و چوار ویلایەت، جۆرجیا، ئەیوا، ماریلاند و میشیگان.

سەرچاوە: "The Hill" 

Fly Erbil Advertisment