رێژەی بەشداری دەنگدەران لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان 60%بووە
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان بۆ كورد جێگه‌ی نیگه‌رانین، هۆكاره‌كه‌شی بۆ كه‌می رێژه‌ی به‌شداری ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه كه رێژه‌كه‌ی ته‌نها له60% بووه و به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو زۆر كه‌می كردووه.
ئامارەکان ئاماژه به پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆری رێژه‌ی به‌شداریكردنی كورد له‌و ناوچانه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش نیگەرانی لەلایەن هاووڵاتییانەوە لێکەوتووەتەوە، چاودێرانیش هۆكارەکەی بۆ ژماره‌یه‌ك فاكته‌ری سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێننه‌وه، له‌وانه: جێبه‌جێ نه‌كردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر.
هه‌روه‌ها جەخت لەوە دەکرێتەوە، ئه‌گه‌ر دۆخی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، لێكه‌وته‌كانی بۆ داهاتووی كورد مه‌ترسیدار ده‌بن و نوێنه‌رایه‌تیكردنی كوردی ئه‌و ناوچانه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنەرانی عێراق لاواز ده‌بێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێگه‌ی كورد له دانوستانه‌كان سه‌باره‌ت به داهاتووی ئه‌و ناوچانه ده‌بێت.
هاوکات پرۆسه‌ی گۆڕینی دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچانه له‌ڕێگه‌ی ته‌عریب فراوانتر ده‌كات.
سێشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان پارتی دیموکراتی کوردستان توانیویەتی زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنێت.
