قۆناغێکی سەخت لە بەردەم پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقە
سێ سیناریۆ بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق هەن
قۆناغێكی دیكه‌ی سه‌خت و پڕ له كێشمه‌كێشمی دانوستانی ئاڵۆز بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌ستپێ ده‌كات، له كاتێكیشدا ڕكابه‌ره‌كان خۆیان بۆ ئه‌و كێبڕكێیه ئاماده ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ند هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی سوودانی زۆرترین كورسیی به ده‌ست هێناوه، به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ڕێگەی به‌رده‌م سوودانی به ئاسان نازانن و سێ سیناریۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌خه‌نه روو، ئه‌وانیش هاوپه‌یمانێتییه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ كورد و سووننه، یان خۆنوێكردنه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌شێوازێكی تازه، یانیش ده‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانێتیه‌كی نوێ كه سنووری مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه ببڕێت.
دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه، قۆناغێكی دیكه‌ی سه‌خت و پڕ له كێشمه‌كێشمی دانوستانی ئاڵۆز بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی و دواتر حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌ستپێ ده‌كات، ئاماژه‌كانی ئه‌و هه‌وڵانه به‌ده‌ركه‌وتوون، ڕكابهرهكانیش خۆیان بۆ ئه‌و كێبڕكێیه ئاماده ده‌كه‌ن.
له كاتێكدا هاوپه‌یمانێتی ئاوه‌داكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان به سه‌ركردایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی زۆرترین كورسی له 8 پارێزگا به ده‌ست هێناوه، دوای ئه‌ویش حزبی ته‌قه‌دووم به سه‌رۆكایه‌تیی محەممهد حه‌لبووسی له پله‌ی دووه‌مدایه و هاوپەیمانیی ده‌وڵه‌تی یاساش به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی له پله‌ی سێیه‌مدایه، به‌ڵام ڕكابه‌رییه سهرسهختهكه له نێوان سوودانی و مالیكی‌دا ده‌مێنێته‌وه، به‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ركه‌وته‌ی شیعه‌یه.
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له نێوان لایه‌نه‌كاندا دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی سوودانی زۆرترین كورسی مسۆگه‌ر کردووە و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ژماره‌ی كورسییه‌كانی بگه‌یه‌نێته سه‌رووی 50 كورسی، به‌ڵام به‌راورد به كۆی 329 كورسیی په‌رله‌مانی، پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌لایه‌ن سوودانییه‌وه به ته‌نیا كارێكی مه‌حاڵه، ئه‌مه‌ش ده‌رگە له‌به‌رده‌م گریمانه‌كردنی سێ سیناریۆی جیاواز ده‌كاته‌وه، بۆ هه‌رسێ سیناریۆكهش، هه‌ریه‌ك له سوودانی و مالیكی به كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ناوده‌به‌ن.
سیناریۆی یه‌كه‌م، جه‌خت له هاوپه‌یمانێتییه‌كی فراوان به سه‌ركردایه‌تیی سوودانی ده‌كاته‌وه، كه هێزه سیاسییه كورد و سووننه‌كان له‌خۆ بگرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و بژارده‌یه كه سوودانی پێشتر دووپاتی كردبووه‌وه، ئه‌وان به بێ جیاوازی به ڕووی هه‌موو لایه‌نه‌كاندا كراوه ده‌بن.
هه‌رچی سیناریۆی دووه‌مە؛ باس له خۆنوێكردنه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی لایه‌نه شیعه‌كان به شێوازێكی نوێ ده‌كات، وێڕای بوونی ڕكابه‌رییه‌كی توند له نێوان سوودانی و مالیكی، كه ئه‌وانیش كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ناو چوارچێوهكهن.
سیناریۆی سێیه‌میش، ئاماژه به ده‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ ده‌كات، كه سنووری پێكهاته مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ببڕێت و ئه‌و هێزه مه‌ده‌نی و سه‌ربه‌خۆیانه‌ش له‌خۆ بگرێت، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌دا ده‌ركه‌وتوون.
سه‌بارەت به چانسی بردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رك وه‌زیرانیش له‌و ڕكابه‌رییه‌دا، ئاماژەکان زیاتر به ئاراسته‌ی سوودانین، هۆكاره‌كه‌شی بۆ زۆری ژماره‌ی كورسییه‌كان و پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی و كرانه‌وه‌ی به ڕووی هه‌موو هێزه‌كاندا ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه. به‌ڵام وه‌ك جه‌خت ده‌كرێته‌وه، رێگەكهی ئاسان نییه، چونكه ڕكابه‌رییه‌كه‌ی مالیكی له نێوماڵی شیعه‌دا بۆ سوودانی هێشتا زۆر تونده و پێده‌چێت دانوستانه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بخایه‌نێت، وه‌ك چۆن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردووش‌دا ڕووی دا.
له كۆتاییدا عێراق پێ ده‌نێته قۆناغێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له دانوستانی سیاسی، سه‌ركه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌تیش ده‌وه‌ستێته سه‌ر توانای گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد و سوننه و ئیداره‌دانی گرژییه‌كانی نێو ماڵی شیعه.
ڕۆژی یەکشەممە، 9ـی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی تایبەت و دوو ڕۆژ دواتریش سێشەممە، دەنگدانی گشتی خولی شەشەمی پەرلەمان، لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت، 82.42% و لە دەنگدانی گشتیش، نزیکەی 54.35% بوو.
