سەرۆک وەزیرانی بەحرەین کۆچی دوایی کرد

49 ساڵ سەرۆکوەزیران بوو

K24 - هەولێر

دیوانی شاهانەی بەحرەین، ئەمڕۆ (چوارشەممە) کۆچی دوایی شازادە خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە، سەرۆک وەزیرانی بەحرەینی لە تەمەنی 85 ساڵیدا راگەیاند.

ئاژانسی هەواڵەکانی بەحرەین (بنا) رایگەیاند "ئەمیر خەلیفە بن سەلمان بەیانیی ئەمڕۆ، لە نەخۆشخانەی مایۆ کلینیک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆچی دواییکرد".

خەلیفە بن سەلمان، یەکەم سەرۆکوەزیرانی جیهانە لەڕووی زۆریی ماوەی دەسەڵاتداریی وەکو سەرۆکوەزیران. ئەو، لە ساڵی 1971ـەوە تاوەکو ئێستا، سەرۆکوەزیران بووە، واتا 49 ساڵ.

سەرۆکوەزیرانەکەی بەحرەین لەدایکبووی ساڵی 1935 بوو.

 

هـ.ر.