ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە گوندی ئالانە جێبەجێ دەکرێن
بە گوژمەی 850 ملیۆن دینار، پرۆژەی کۆنکرێت، دیواری پاڵپشت و قیرتاوکردن لە گوندی ئالانە جێبەجێ دەکرێن، کە بڕیار وایە مانگی داهاتوو کارەکانی پرۆژەکان تەواو بکرێن.
كاروانی ئاوهدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بهردهوامه، بە گوژمەی 850 ملیۆن دینار لە گوندی ئالانەی سنووری شارۆچکەی خەلیفان، ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن.
ئالانه گوندێكی گهشتیارییه و سروشتێكی دڵڕفێنی ههیه، ئەو پرۆژانەی کە لەو گوندە جێبەجێ دەکرێن بریتین لە؛ پرۆژەی کۆنکرێت، دیواری پاڵپشت و قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکی، بڕیار وایە مانگی داهاتووش کارەکانی پرۆژەکان تەواو بکرێن.
پڕۆژهی كۆنكرێت و قیرتاوكردن له گوندی ئالانه له لایهن ئهندازیارانی بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی شارهوانییهكانی سۆران سهرپهرشتیی دهكرێت و گوژمەی پارەی پرۆژەکەش، لە لایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە بۆ تەرخان کراوە.
خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشووەتە هەموو شۆێنێکی ئەم دەڤەرە، %30ـی بووجهی ساڵانهی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش، بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاریی بۆ گوندەکانی سەر بە سنووری ئیدارەکە تەرخان کراوە.
