مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له پادشا و گه‌لی به‌حره‌ین كرد
به هۆی كۆچی دوایی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌وه
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له پادشا و گه‌لی به‌حره‌ین كرد.
به بۆنه‌ی كۆچی دوایی "خه‌لیفه بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه"، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌حره‌ین، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا په‌یامی سه‌ره‌خۆی ئاراسته‌ی پادشا و گه‌لی به‌حره‌ین كرد.
له تویته‌كه‌دا هاتووه: "سه‌ره‌خۆشی له پادشا و گه‌لی به‌حره‌ین ده‌كه‌م بۆ كۆچی دوایی خه‌لیفه بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "شازاده خه‌لیفه كه‌سایه‌تییه‌كی ناوچه‌كه و به ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تداری بوو".
ئه‌مڕۆ دیوانی پاشایەتی بەحرەین لە راگەیەنراوێکدا کۆچی دوایی "خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە" سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی راگەیاند، کە لە نەخۆشخانەی مایۆ کلینیک لە ئەمه‌ریکا بەهۆی نەخۆشی و لەتەمەنی (85) ساڵیدا گیانی لەدەستداوە.
حکومەتی وڵاتەکەش ماوەی هەفتەیەک ماتەمینی لە وڵات راگەیاند و بۆ ماوەی سێ رۆژیش دەوامی فەرمانگەکان رادەگیرێت.
I offer my condolences to the King and people of Bahrain on the death of HRH Khalifa bin Salman Al Khalifa. Prince Khalifa was a respected and experienced regional figure -mb.
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) November 11, 2020