نوێنه‌رێكی كورد: به هیچ جۆرێك رازی نابین یاسا پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربچێت
ده‌یانه‌وێت به زۆرینه و كه‌مینه تێپه‌ڕێندرێت
K24 – به‌غدا:
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، "هه‌ندرێن دۆسكی" رایگه‌یاند، لایه‌نه كوردییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان رێگه نه‌درێت ئه‌نجوومه‌نه‌كه به زۆرینه و كه‌مینه پڕۆژه‌یاسای قه‌رز تێپه‌ڕێنێت و ره‌چاوی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا نه‌كرێت.
له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دانیشتنی لیژنه‌ی دارایی تایبه‌ت به په‌سندكردنی پڕۆژه‌ی قه‌رز بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه و دابینكردنی مووچه له عێراق به‌رده‌وامه.
په‌یامنێری "كوردستان24"، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، "شڤان جه‌باری" رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی شیعه و سوننه كۆدهنگییهكیان له نێوان خۆیان درووستكردووه و دژی بڕگه‌ی (5)ی پڕۆژه یاساكه وه‌ستاونه‌ته‌وه، كه كابینه‌ی حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران، "مسته‌فا كازمی" ره‌وانه‌ی ئهنجوومهنهكهی كردووه.
به گوێره‌ی بڕگه‌ی (5)ی پڕۆژه یاساكه، حكومه‌تی عێراق پابه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ ناردنی بڕی (320) ملیار دیناری مانگانه بۆ هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر فرۆشتنی (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
په‌یامنێری "كوردستان24" گوتیشی: به‌شێك له نوێنه‌رانی شیعه و سوننه، پێشنیازی نوێیان هێناوه‌ته ئاراوه و داوا ده‌كه‌ن، مه‌رجه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان قورس بكرێن و هه‌رێمی كوردستان ناچار بكرێت، رۆژانه بڕی (450) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ بكات و سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانیش بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌غدا، ئینجا حكومه‌تی به‌غدا (320) ملیار دیناری مووچه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئه‌و داواكاری و پێشنیازه‌ی به‌شێك له نوێنه‌رانی شیعه و سوننه، ناڕه‌زایه‌تی كوتله و لایه‌نه كوردستانییه‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌دوای خۆیدا هێناوه.
هاوكات ئه‌و داواكارییه نوێیانه پێچه‌وانه و دژن به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان له رووی داراییه‌وه واژووی له‌سه‌ر كراوه.
"دۆسكی" له لێدوانێكدا بۆ "كوردستان24" گوتیشی: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله‌كان كۆبوونه‌وه. دوو پێشنیازی نوێ هێنراونه‌ته ئاراوه، كه یه‌كێكیان داوای راده‌ستكردنی (480) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه ده‌كات و دووه‌میشیان داوای راده‌ستكردنی سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كان ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: به گوێره‌ی یاساكه، ده‌یانه‌وێت ئه‌وه بسه‌پێنن، ئه‌گه‌ر وه‌زیری دارایی عێراق، له داهاتوودا (320) ملیار دیناره‌كه‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد، رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی بكه‌نه‌وه و سزای بده‌ن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وان وه‌ك كورد، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و پێشنیازانه قبووڵ ناكه‌ن و رێگه‌ش ناده‌ن ئه‌و یاسایه به‌و جۆره تێپه‌ڕێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، رێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بوونی نوێنه‌ران بۆ به‌یاسایی زانینی دانیشتنی نوێنه‌ران، (169) ئه‌ندامه، كوتله كوردییه‌كان ئه‌و رێژه‌یه ده‌شكێنن و ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نابن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانرێت خه‌سڵه‌تی یاسایی وه‌ربگرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و لایه‌نه شیعیی و سوننیانه، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان له پێشه و به‌شێك له‌و هه‌ڵوێسته‌یان موزایهدهكردنه و به‌شێكی دیكه‌شی ده‌یانه‌وێت فشار بخه‌نه سه‌ر كابینه‌كه‌ی "مسته‌فا كازمی".
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه، باس له‌وه ده‌كات، هه‌وڵبدرێت ئه‌و یاسا نوێیه به زۆرینه و كه‌مینه تێپه‌ڕێندرێت، ئه‌و كاته لایه‌نه كوردییه‌كان تێكڕا كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یاساكه ره‌تبكه‌ینه‌وه و رێگه نه‌ده‌ین به‌و جۆره په‌سند بكرێت.