لە ڤێتنام قوڕ و لیتە پاسێکی بە سەرنشینەوە هەڵلوشی

بەهۆی لێزمە بارانەوە لە هەرێمێکی شاخاوی ڤێتنام، پاسێکی بە سەرنشینەوە نقوومی قوڕ و لیتە بوو، بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیا ناوخۆییەکانی ڤێتنام، شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی بارانی بەخووڕ و لێزمەوە، لە ڕێگەی ناوچەی "خانە لی"، کە هەرێمێکی شاخاوییە، بەردی شاخەکە هەرەسیان هێناوە و بەهۆیەوە پاسێک بە 32 سەرنشینەوە کەوتووەتە نێو قوڕ و لیتەی هەرسهێنانی شاخەکە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیانداوە، پاسەکە لە شاری "هو چی مین"، کە بە پایتەختی دارایی و ئابووری ڤێتنام ناسراوە بەرەو کەناراوەکانی شاری "نها تراچ" لە ڕێگەی دابووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە شەش کەس لە سەرنشینانی پاسەکە گیانیان لە دەستداوە و 19 کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها دوو سەرنشینی تریش بێسەرشوێنن.

هەروەها میدیاکانی ڤێتنام ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو ناوچە شاخاوییە پێشتر بەهۆی گرکانى کالماجیەوە زیانى بەرکەوتووە و پێشبینی دەکرێت تا سێشەممە بەهۆی بارانی بەخوڕەوە ئاستی ئاو لە نێوان 30 بۆ 60 سانتیمەتر لە بەشێکى ناوەڕاستى ڤێتنام بەرز بێتەوە و مەزندە دەکرێت لە هەندێک ناوچەدا بگاتە 85 سانتیمەتر.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment