شەشەمین کۆڕبەندی مێپس بەڕێوەدەچێت
ئهمڕۆ شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس)، بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی لە شاری دھۆك بەڕێوهدەچێت.
ھاوكات ھەر یەكە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆك وەزێرانی ھەرێمی كوردستان و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و دەیان سەرکردە، کەسایەتی سیاسی، دیپلۆماتکار و کەسانی ئەکادیمی ئامادەی كۆڕبەنەدەكەن.
لەم کۆڕبەندە دۆخی ھەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.
لە كۆڕبەندەكەدا گفتوگۆ لەسەر ململانێ و ئاڵنگارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكرێت و ئاشتی و چارەسەرێکی درێژخایەن بۆ ئاڵنگارییەکان ئامانجی سەرەكی كۆڕبەندەكەیە.
























