ماكرۆن: من ئامادەم بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی دادپەروەرانە بۆ ململانێی قەرەباغ
ماكرۆن رازیبوونی خۆی بەدیارخستووە بۆ راگرتنی شەڕ
.jpg)
K24 – ھەولێر:
سەرۆكی فەرەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنییدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا، نیكۆڵ پاشینیان ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرییەكی دادپەروەرانە بۆ ململانێ لە ناگۆڕنۆ قەرەباغ.
سەرۆكایەتی فەرەنسا لە راگەیاندنێكدا، گوتی: ماكرۆن لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەیدا پاشنیانی ئاگادار كردووەتەوە لە ئەنجامی ئەو كۆبوونەوەی كراوە لە ئیلیزییە بۆ كۆكردنەوەی ھاریكاری مرۆڤی بۆ ئەرمینیا.
راگەیاندراوەكە گوتیشی: ماكرۆن "رازیبوونی خۆی بەدیارخستووە بۆ راگرتنی شەڕ و ئەو دۆستایەتییەی خۆی بۆ ئەرمینیا و گەلەكەی باسكردووە و ئامادەیی خۆیشی دەربڕیوە بۆ بۆ دۆزینەوەی چارەسەرییەكی سیاسی دادپەروەرانە و بەردەوام و قبووڵكراو لە لایەن تەواوی لایەنەكانی ناگۆڕنۆ قەرەباغ.
سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا، نیكۆڵ باشینیان، سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن و سەرۆكی ئازەربایجان، ئیلھام عەلییڤ لە 10ی ئەم مانگەدا راگەیهندراوێكی ھاوبەشیان واژووكرد سەربارەت بە راگرتنی شەڕ لە قەرەباغ و بڵاوكردنهوهی ھێزەكانی ئاشتیپارێزی رووسی لە سەر ھێڵی بەیەكگەیشتن ھەردوو لایەنی ئەرمەنی و ئازەری بۆ چاودێریكردنی پابەندبوونی ھەردوو لایەن بە رێككەوتنەكە.