ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر 17 دامەزراوە و لایەنی سەر بە ئێران سەپاند

ئەمەریکا سزای نوێ بە سەر 17 دامەزراوە، کەسایەتی پەیوەندیدار و کۆمپانیای کەشتی گواستنەوەی نەوتی ئێران سەپاندووە، کە مەترسی ڕاستەوخۆی بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە دروست کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە"لە چوارچێوەی پەیڕەوکردنی سیاسەتی زۆرترین فشار بەسەر ئێران، سزای نوێ بە سەر 17 دامەزراوە، کەسایەتی پەیوەندیدار و کۆمپانیای کەشتی گواستنەوەی نەوتی ئێران سەپاندووە، لە نێویاندا هیندستان، پەنامە و کۆماری سیشێل هەن.

تۆمی پیگۆت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسی لەوە کردووە، وڵاتەکەی گەمارۆی خستووەتە سەر زیاتر لە 50 دامەزراوە، کەشتی و فڕۆکە کە لە فرۆشتنی نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران یان دابینکردنی چەک بۆ ئەو گرووپانەی تاران پشتیوانیان لێدەکات، تێوەگلاون، لە نێویاندا ناوی "هێڵی ئاسمانی یەزد" ی هێناوە کە چەک و پێداویستی دیکەی بۆ ئەو ئەو گرووپانە گواستووەتەوە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوە، داهاتی ئەو نەوتەی فرۆشتوویانە لە کار و کردەی تێکدەران خەرج کراوە، کە مەترسی ڕاستەوخۆی بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە دروست کردووە.

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ پێشتر زیاتر لە 170 کەشتیی گواستنەوەی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی ئێرانی سزا داوە، بەمەش تێچووی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانی بەرز کردووەتەوە و بە پێچەوانەشەوە داهاتی فرۆشی نەوتی ئەو وڵاتەکەشی کەم کردووەتەوە.

هەروەها سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، هەر دوو کۆمپانیای ماهان ئێر و کۆمپانیای وزەی سێپهەریشی گرتووەتەوە، وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێرلە نزیکەوە لەگەڵ فەیلەقی قودسی سوپای پاسداراندا کاری کردووە ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە لە هەوڵەکانی ڕژێمی ئێران بۆ پڕچەککردنی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا.

ڕاشیگەیاند، کۆمپانیای وزەی سێپهەر کە پێشتریش سزا دراوە لە ڕێگەی کۆمەڵێک کەشتیی و بەلەمەوە بە نایاسایی و نهێنییەوە ساڵانە بە بڕی چەندین ملیار دۆلار نەوتی ئێران دەفرۆشێت و داهاتەکەی بۆ سوپا دابین دەکات.

 
 
Fly Erbil Advertisment