كوردانی فه‌یلی: ڕێگه ناده‌ین ڕای گشتیی بشێوێندرێت و جارێكی دیكه مافه‌كانمان پێشێل بكرێت
كوردانی فه‌یلی وه‌ڵامی پارێزگاری پێشووی واست ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن: لێدوانه‌كانی محه‌ممه‌د جه‌میل مه‌یاحی سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین كه ده‌رهه‌ق به حه‌یده‌ر ئه‌بو تاره كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كوردانی فه‌یلی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق كردوویه‌تی.
هەینی، 21ـی تشرینی دووەمی 2025، سه‌رۆك هۆز و كه‌سایه‌تییه‌كانی كوردانی فەیلی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی محەممەد جەمیل مەیاحی، پارێزگاری پێشووی واستیان دایەوە.
هاوکات دووپاتیان کردەوە، كه سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كه‌یان ماف و شایسته‌ی كوردانی فه‌یلییه و ڕێگه‌ش ناده‌ن ڕای گشتیی بشێوێندرێت و جارێكی دیكه مافه‌كانیان پێشێل بكرێته‌وه.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، پرسیارەکە ئەوەیە کێ محه‌ممه‌د جه‌میل مه‌یاحی ڕاسپاردووە، كه به نوێنه‌رایه‌تیی كوردانی فه‌یلی قسه بكات، له كاتێكدا ئەو یەکەم کەس بوو مافی كوردانی فه‌یلی پێشێل كرد و چه‌ندین پۆستی لێمان وه‌رگرتنه‌وه وه‌كو پاریده‌رده‌ری پارێزگاری واست، وه‌كو وبه‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن.
جەختیان لەوە کردەوە، كورسی كۆتای كوردانی فه‌یلی بۆ ته‌واوی عێراقه له باكووره‌وه بۆ باشوور، بۆیه قبووڵكراو نییه كه ته‌نیا له پارێزگایه‌ك ده‌نگ بۆ كاندیدی كۆتا بدرێت، ته‌واوی عێراق بووه یه‌ك بازنه سه‌باره‌ت به ده‌نگدان به كورسی كۆتاكان.
هاوکات باسیان لەوەش کردووە، له هه‌شت ساڵی ڕابردوداو كورسیی كۆتا له پارێزگای واست ده‌ستی به‌سه‌رداگیرابوو و، كوردانی فه‌یلی بێبه‌ش كرابوون. ئه‌مه بابه‌ته‌ی كورسیی كۆتا له پارێزگای واست پێده‌چێت هه‌ندێ لایه‌نی بێزار كردبێت، بۆیه هه‌ڵه ده‌كه‌ن و ڕای گشتی ده‌شێوێنن.
