عێراق نوقمی قه‌رز ده‌بێت
سنووری 160 ملیار دۆلاریان تێپه‌ڕاندووه
K24- هه‌ولێر:
لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایكرد، قه‌باره‌ی قه‌رزه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی سه‌ر عێراق سنووری 160 ملیار دۆلاریان تێپه‌ڕاندووه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، عه‌بدولهادی موحان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، "قه‌رزه ده‌ره‌كییه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سه‌ر عێراق كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی "یانه‌ی پاریس، قه‌رزه‌كانی كوه‌یت و جه‌نگی عێراق و ئێران"، گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 136 ملیار دۆلار".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دوای ئه‌و قه‌رزانه‌ی له پاش ساڵی 2014ـه‌وه كراون تا ئێستا، قه‌باره‌ی كۆی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 160 ملیار دۆلار، كه زۆربه‌یان قه‌رزی ده‌ره‌كین و بڕێكی زۆر سوویان له‌سه‌ره".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای قه‌رزی پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی تێپه‌ڕاند، كه بڕگه‌یه‌كی له دژی هه‌رێمی كوردستان بوو و مافی هه‌رێمی كوردستانی له‌و یاسایه‌دا له‌به‌رچاو نه‌گیرا.
H.B