نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى هۆڵه‌ندا جەختیان لەبەرەوپێشبردنی په‌يوه‌نديی نێوانیان کردەوە
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى هۆڵه‌ندا له عێراق کۆبوونەوە و ژمارەیەک پرسی هەنووکەییان تاوتوێ کرد.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ خاتوو جانيت ئه‌لبێردا، باڵيۆزى شانشينى هۆڵه‌ندا له عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و دۆخى عێراقيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌رێمى كوردستان و هۆڵه‌ندا له بوار و كه‌رته جياكاندا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
