عه‌لی باباجان: پێویسته ئه‌ردۆغان ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه
"ئه‌ردۆغان دوای هه‌ژده ساڵ ده‌ڵێت: چاكسازی له ئابووری ده‌كه‌ین"

K24 – ھەولێر:
سه‌رۆكی پارتی دێڤا (دیموكراسی و گەشەپێدان) له توركیا رایگەیاند، ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان له دڵه‌وه ده‌یه‌وێت چاكسازی بكات؛ ئه‌وا پێویسته ده‌ست له سه‌رۆكایه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان بكێشێته‌وه.
سه‌رۆكی گشتی پارتی دیموكراسی و گه‌شه‌پێدان، عه‌لی باباجان له گوتارێكدا باسی له دۆخی وڵاته‌كه‌ی كرد و گوتی: ره‌نگه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك ئازاد بكرێن.
باباجان گووتیشی: ئه‌ردۆغان دوای هه‌ژده ساڵ ده‌ڵێت: چاكسازی له ئابووری ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئیتر خەڵك گوێ لە قسه‌ی ناگرێت، به‌ڵكو كرداریان ده‌وێت و ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت چاكسازی بكات، پێویسته ده‌ست له سه‌رۆكایه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان بكێشێته‌وه.