سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی بەردی بناغەی کارگەی تەکنەلۆجیای زێڕین 2 دادەنێت
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2025، بەردی بناغەی بەردی بناخەی کارگەی (تەکنەلۆجیای زێڕین 2) دادەنێت.
کارگەکە بە هاوکاریی شارەزایانی چینی و بەڕێوەبردن و دەستی کاری ناوخۆییەوە بەڕێوە دەبرێت و کاری بەرهەمهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و مۆبایلە.
کارگەی تەکنەلۆجیای زێڕین 2 ڕۆژانە توانای بەرهەمهێنانی پێنج هەزار مۆبایلی هەیە.
