قاسم ئه‌عره‌جی: پێویسته هێزه بیانییه‌كان له شنگال بچنه ده‌ره‌وه
ئه‌عره‌جی: بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال هه‌نگاوی باش نراوه

K24- هه‌ولێر:
قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌نگاوی باش بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ نراون و جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستیی ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان له شنگال كرده‌وه.
ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌عره‌جی له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتوون، كه ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی ئساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال گه‌یشتنه هه‌ولێر و دووپاتی كرده‌وه: ئیراده‌یه‌كی زۆر راستگۆ هه‌یه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال.
قاسم ئه‌عره‌جی گوتیشی: كه‌یسی شنگال زۆر هه‌ستیاره و پێویسته هه‌موو ئه‌و هێزه بیانیانه‌ی له شنگالن، ئه‌و سنووره جێ بهێڵن.
ئه‌مڕۆ شاندێكی حکومەتی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی قاسم ئه‌عره‌جی، راویژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی به هاوه‌ڵی جێنین هانس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق گەیشتنە هەولێر، به‌مه‌به‌ستی دیاریکردنی میکانیزمێك بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال.
H.B