عێراق.. 2961 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوونە و 3640 كەسیش پەتایە چاكبوونەتەوە
40 كەسیش بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە

K24- ھەولێر:
وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2020، لە راگەیاندراوێكدا، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووى كۆرۆنای لەسەرانسهری عێراق بەھەرێمی كوردستانیشەوە راگهیاند.
بەپێی راگەیاندارەوەكە، لە ماوەی دەستنیشانكراودا 2 ههزار و 961 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوونە و 3 ههزار و 640 كەسیش بەتەواوی لەو پەتایە چاكبوونەتەوە، ھەروەھا 40 كەسیش بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە عێراق تا ئەمڕۆ 524 ھەزار و 503 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراون، لەو ژمارەیەش 11 ھەزار و 752 كەس بههۆی پهتاكه گیانیان لەدەستداوە. ھاوكات 453 ھەزار و 503 كەسیش بەتەواوی لەو نەخۆشییە چاكبوونەتەوە، واتە بەڕێژەی 86.4%.
ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا لە نەخۆشخانەكاندا ماون 59 ھەزار و 726 كەسن و لەو ژمارەیە 363 كەس لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.