كازمی: كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن زیانمه‌ندی یه‌كه‌می یاسای قه‌رزه
كازمی: كۆسپه‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن لاده‌ده‌ین
K24- ھەولێر:
مسته‌فا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن زیانمه‌ندی یه‌كه‌می په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌رزه.
گوتیشی: ئیراده‌یه‌كی په‌رله‌مانی وایكرد چه‌ندین پابه‌ندی گرنگ له یاساكه بسڕدرێنه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی كۆبووه‌وه و كازمی له گوته‌یه‌كدا، باسی له په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌رزی كرد و رایگه‌یاند، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن زیانمه‌ندی یه‌كه‌می یاسای قه‌رزه، چونكه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌نگی دا له‌سه‌ر دواخستنی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان، كه بڕیار بوو ئه‌م ساڵ ئەنجام بدرێت.
هه‌روه‌ها له باره‌ی په‌تای كۆرۆناوه، مسته‌فا كازمی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراقی راسپاردووه، پێداویستییه‌كانی گه‌یشتن و هه‌ڵگرتنی ڤاكسین له شوێنی گونجاو ئاماده بكه‌ن.