سەرۆک بارزانی بەشداریی لە چوارەمین سیمپۆزیەمی مەلای جزیری لە پارێزگای شرناخ کرد
ئەمڕۆ شەممە، 29ـی تشرینی دووەمی 2025، لە سەردانێکیدا سەرۆک بارزانی گەیشتە پارێزگای شرنەخ و لەلایەن مونیر کارال ئۆغلو جێگری وەزیری ناوخۆی تورکیا و بیرۆل ئکیجێ پارێزگاری شرنەخ و محەممەد یارکا بەرپرسی شارەوانییەکانی شرنەخ بە گەرمی پێشوازی لێکرا، سەرۆک بارزانی لەوێدا بەشداری چوارەمین سیمپۆزیەمی مەلای جزیری لە پارێزگای شرناخ بوو، کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری زانا و توێژەر و ئاکادیمی و بەرپرسی سیاسی و ئیداری بەڕێوەچوو و وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.






