نووری مالیكی به‌هۆی كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كات
هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی ده‌رده‌بڕێت

K24 - هه‌ولێر:
نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، به‌هۆی كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، برووسكه‌یه‌كی ماته‌مینی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
مالیكی له پرسه‌نامه‌كه‌دا سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆكی حكومه‌ت و بنه‌ماڵه‌ی پارێزگاری كۆچكردووی هه‌ولێر ده‌كات و هاوخه‌می خۆی ده‌رده‌بڕێت.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
"به‌ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان
كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَنَبْلُوكُمْ بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً وَإِلَيْنَا تُرْجَعُونَ
برای به‌ڕێز كاك مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌شداری و هاوخه‌می خۆمانتان ئاراسته ده‌كه‌ین به‌هۆی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر.
هاوخه‌می خۆم بۆ به‌ڕێزتان و بنه‌ماڵه‌ی خاولێخۆشبوو ده‌رده‌بڕم له‌م كاره‌ساته، داواكارین له خوای باڵاده‌ست به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و جێگای به‌هه‌شت بێت، سه‌بووریش به ئێوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ببه‌خشێت.
إنا لله وإنا إليه را‌جعون
نووری مالیكی
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا
18/11/2020"