ئه‌مه‌ریكا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت
سزاكانی ئه‌مجاره ده‌یان كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌ی كردووه‌ته ئامانج
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سزای نوێی و فراوانی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه، كه ده‌یان كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌ی سه‌ر به‌و وڵاته‌ی كردووه‌ته ئامانج، مایك پۆمپێیۆش ده‌لێت، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا سزای زۆر سه‌خت به‌سه‌ر تاران‌دا ده‌سه‌پێنین.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌ی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: له لیستی سزادراوانی ئه‌مجاره‌دا ناوی دامه‌زراوه‌ی "بونیادی موسته‌زعه‌فینی شۆڕشی ئیسلامی" كه له‌لایه‌ن عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و هه‌وه‌رها مه‌حمود عه‌له‌وی، وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران هه‌ن.
هه‌روه‌ك له لیسته‌كه‌دا ناوی ده‌یان كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌ی دیكه‌ی سه‌ر به ئێران هه‌ن، كه له‌ناویاندا ژماره‌یه‌كیان په‌یوه‌ندییان به كه‌رتی كانزا، نه‌وت و گواستنه‌وه‌وه هه‌یه.
له‌باره‌ی ئه‌و سزایانه‌ش، مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: وڵاته‌كه‌ی له هه‌ڵمه‌تی فشاره چڕه‌كانی له دژی ئێران سه‌رده‌كه‌وێت و گوتیشی: "پێویسته ئه‌مه‌ریكا نه‌بێته قوربانی هه‌راسانكاری و گێچه‌ڵكارییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران و نابێت ده‌ستبه‌رداری سزاكانمان له دژی ئه‌و وڵاته بێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سزای سه‌ختی زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ساڵی 2017ـه‌وه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ ده‌ستی به سه‌پاندنی سزای سه‌ختی ئابووری بۆ سه‌ر ئێران كردووه، به‌وه‌ی كه به‌گوته‌ی خۆی "تاران گه‌وره‌ترین پاڵپشتیكاری نێوده‌ڵه‌تییه بۆ تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
پێشتریش ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین سزای ئابووری به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌دا سه‌پاندووه، كه له‌گه‌ڵ ئێران كار ده‌كه‌ن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گرنگترین كه‌رته ئابوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه‌ته ئامانج، به‌تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ندییان به به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وته‌وه هه‌یه.
له به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌رده‌وام جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ریكا به سه‌پاندنی سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌یان رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێشێلكردووه، به‌تایبه‌ت رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و ده‌شڵێن: "ئه‌مه‌ریكا موماره‌سه‌ی تیرۆری ئابووری له دژی ئێران ده‌كات".
H.B