ئه‌یاد عه‌لاوی به‌هۆی كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، به‌هۆی كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و تێیدا هاوبه‌شی خۆی بۆ ئه‌و كۆسته ده‌رده‌بڕێت.
ده‌قی پرسهنامهكه:
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێرمان پێگه‌یشت، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئێوه و كه‌سوكار و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌كه‌م، له خوای گه‌وره داواكارم بیخاته به‌ر ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خۆی و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادبكات.
