ڕاگەیەندراوێک لە لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێرەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند،  ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 1ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە شارۆچکەی خەبات، کۆمەڵێک کەسی ئاڕاستەکراو هەوڵیان دا لە ڕێگەی تەقەکردن و پەلاماردانی شوێنە گشتیی و فەرمییەکانەوە، کاری ئاژاوەگێڕی ئەنجام بدەن. دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی پیشەییانە و هێمنانە دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کرد.

لەو چوارچێوەیەدا، سەرکردە و داینەمۆی ئاژاوەگێڕییەکە بە ناوی "نێچیروان عیسا میرمسو"، کە خەڵکی هانداوە بۆ هەڵگرتنی چەک و بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئابووریی و نیشتمانییەکان، لە کاتی هەوڵدان بۆ هەڵاتن لە ڕێگای کەرکووک دەستگیر کرا و ڕاپێچی بەردەم دادگا کرا.

ڕاشیگەیاند، لێرەوە ڕایدەگەیەنین، تەواوی ئەوانەی بوونەتە هۆکاری تێکدانی سەقامگیری و دروستکردنی ئاژاوە، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە. هەروەها وردەکاریی پیلانەکانی ئەو گرووپە و ئەوانەی لە پشت هاندانیانەوە بوون، بۆ لێکۆڵینەوەی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بەجێدەهێڵین.

 
Fly Erbil Advertisment