له ماوه‌ی حوكمڕانی تره‌مپدا حه‌وت كه‌س له‌سێداره دراوون
بڕیار بوو دوێنێ هه‌شته‌میان له‌سێداره بدرێت
K24 – هه‌ولێر:
له هاوینی رابردووه‌وه و له سه‌رده‌می ئیداره‌ی تره‌مپدا، حه‌وت كه‌س له سێداره دراوون، بۆ هه‌شته‌میان، دادوه‌ری دادگای فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا، "تانیا شوتكان" بڕیاری دا سزاكه رابگرێت.
له ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵه سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ ناكرێت و هه‌ڵپه‌سێردراوه، به‌ڵام له ساڵی دوایینی ته‌مه‌نی ئیداره‌كه‌یدا، تره‌مپ ئه‌و سزایه‌ی به‌گه‌ڕ خسته‌وه.
ئه‌و دادوه‌ره رایگه‌یاند، پێویسته هاووڵاتیان متمانه‌یان به‌وه هه‌بێت، كه بڕیاری له‌سێداره‌دان به شێوه‌یه‌كی مرۆڤانه جێبه‌جێ ده‌كرێن.
گوتیشی: ئێمه زۆر نیگه‌رانین له‌وه‌ی رووده‌دات، دادگای فیدراڵی و دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بڕوایان وایه، جێبه‌جێكردنی سزاكان به‌و جۆره پێشێلكردنی یاسای فیدراڵییه.
هاووڵاتی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقایی، "ئورلاندۆ هۆل" بڕیار بوو، دوێنێ پێنجشه‌ممه (19ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2020)، له‌سێداره بدرێت، ئه‌و له ساڵی (1995) له لایه‌ن ده‌سته‌ی سوێندخۆرانه‌وه، كه سه‌رجه‌میان سپی پێست بوون، تاوانبار كرا به‌وه‌ی ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر كچێكی (16 ساڵ) و كوشتوویه‌تی.
پارێزه‌رانی دۆسییه‌كه، ده‌ڵێن: ئه‌و بڕیاره ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هزری ره‌گه‌زپه‌رستیه‌یه، كه له ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به ره‌شپێسته‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێت، به جۆرێك (%45)ی ئه‌وانه‌ی سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت، ره‌شپێستن، ئه‌مه له كاتێكدایه ره‌شپێسته‌كان ته‌نیا (%13)ی كۆی گشتیی دانیشتوانی ئه‌مه‌ریكا پێكده‌هێنن.
سه‌رچاوه: RT
وه‌رگێڕان: ئ.ڕ