سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: بەشێک لە قۆناغێکی یەکەمی شەقامی 100 مەتری سلێمانی کرایەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 11ـی تەممووزی 2020، بەردی بناغەی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دانا كە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیجییەكان بۆ چارەكردنی كێشەی ھاتووچۆ لە شاری سلێمانی، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ قۆناغی یەکەمی ئەم پرۆژەیە کە هەردوو سایدی سەرەکی شەقامی 100 مەتری سلێمانییە، کرایەوە، تەواوی شەقامەکە ساڵی داهاتوو دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 2ـی کانوونی یەکەمی 2025، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، هەردوو سایدی سەرەکی شەقامی 100مەتری لە شاری سلێمانی کرایەوە، شەقامەکە لە ئاراستەی کەرکوک بەرەو ڕێگەی قەرەداغ بەشێوەی ڕاستەوخۆ، هەروەها سایدی ڕۆشتوو لە ڕێگەی قەرەداغ بۆ تاسڵوجە بەهۆی تەواو نەبوونی پردی تاسڵوجەوە دەخرێتەوە سەر ڕێگەی سلێمانی- کەرکووک
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوە داوە، هەرچەندە کاتی کردنەوەی تەواوی شەقامی 100مەتری بە فەرمی دەکەوێتە مانگی ئەیلوولی ساڵی داهاتوو، بەڵام بەهۆی داواکاری زۆری هاووڵاتییان و بەمەبەستی کەمکردنەوەی لۆدی ترافیک و قەڕەباڵغی شەقامەکان بەتایبەت بۆ بارهەڵگرەکان ئەم بڕیارە درا.
هەروەها باس لەوەش کراوە، کارکردن لە شەقامی 100مەتری بەردەوامی دەبێت تاوەکوو تەواوی کارەکانی تەواو دەکرێت.
شەممە 11/7/2020 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت و ژمارەیەك لە وەزیران و بەرپرسانی ئیداری سلێمانی، بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دانا كە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیجییەكان بۆ چارەكردنی كێشەی ھاتووچۆ لە شاری سلێمانی.
مەسرور بارزانی، لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری لە سلێمانی ڕایگەیاند، پرۆژەکە یەکێکە لە پڕۆژە گەورەکانی حکوومەت و خەڵکی سلێمانی شایەنی پرۆژەی زیاترن.
ڕاشیگەیاند، خۆم به بهختهوهر دهزانم و خۆشحاڵم لهگهڵ ئێوه بهشدارم بۆ دانانی بهردی بناغهی شهقامی 100 مهتری سلێمانی، بێگومان یهكێكه له پڕۆژه ههره گهوره و ستراتییجییەكان حكوومهت بۆ شاری خۆشهویستی سلێمانی.
سەرۆکی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتیشی، خۆشهویستانی سلێمانی شایهنی ئهو پڕۆژهیه و پڕۆژهی گهورهترن، ئێمه له حكوومهت بهڵێنمان داوه خزمهتكاری ههمووان بین.
ئاماژەی بەوەش کرد، لهم حكوومهتە گرنگی به هەموو ژێرخانەکان دهدهین، ڕێگهوبانیش بهشێكی سهرهكییه، لێرهوه پیرۆزبایی له خهڵكی سلێمانی دهكهم.
