ماکرۆن لە چینەوە داوای فشار خستنە سەر ئابووری ڕووسیا دەکات

لە میانی سەردانەکەی بۆ چین، سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن گوتارێکی پێشکەش کرد و داوای کرد هەوڵەکانی پاڵپشتی ئۆکرانیا بەردەوام بێت.

ڕۆژی هەینی 5ی کانوونی یەکەمی 2025، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا داوای کرد پشتیوانیی سەربازیی بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا بەردەوام بن و فشار بۆ سەر ئابووریی ڕووسیا زیاد بکرێت.

سەرۆکی فەرەنسا لە گوتارەکەی کە لە وڵاتی چین پێشکەشی کرد، جەختی لەسەر پێویستیی یەکخستنی هەڵوێستی ئەورووپا و ئەمەریکا کردەوە لە چارەسەرکردنی پرسی ئۆکرانیا.

ماکرۆن گوتی: دەبێت بەردەوام بین لە پشتیوانیی سەربازیی و دروستکردنی فشار بۆ سەر ئابووریی ڕووسیا، یەکگرتوویی نێوان ئەمەریکا و ئەورووپا سەبارەت بە پرسی ئۆکرانیا پێویستییەکی بنەڕەتییە  و هەرگیز لێی سڵ ناکەینەوە.

چوارشەممە 3ی کانوونی یەکەمی2025، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە سەردانێکی سێ ڕۆژە سەردانی بەیژینگی کرد و چاوی بە هاوتا چینییەکەی کەوت، ئەمەش چوارەمین سەردانی ماکرۆن بوو بۆ چین لە دەستبەکار بوونی وەکو سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 2017-ەوە تا ئێستا.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment