پرسەنامەیەک لە مالیکییەوە بۆ سەرۆک بارزانی
هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت بۆ کۆچی دوایی شێخ مەحموودی ئامۆزای

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، پرسه‌نامه‌یەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات، به‌هۆی كۆچی دوایی شێخ مه‌حموود عه‌بدوڵڵا بارزانیی ئامۆزای و هاوخه‌میی خۆی بۆ ده‌ربڕێت.
له پرسه‌نامەکەی نووری مالیکیدا هاتووه "هاوخه‌مم به گیانله‌ده‌ستدانی ئامۆزای كۆچكردووتان شێخ مه‌حموود عه‌بدوڵڵا بارزانی، داواكارم خوای گه‌وره سه‌بر و ئارامیتان پێ ببخه‌شێت و، ره‌حمه‌تییش به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات".
له په‌یامێكدا، سه‌رۆك بارزانی دوێنێ (هەینی، 20-11-2020) كۆچی دوایی شێخ مه‌حموود شێخ عه‌بدوڵڵا بارزانیی ئامۆزای راگه‌یاند، كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه، گوتیشی "به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی كۆرۆنا و بۆ پارێزگاریكردن له سه‌لامه‌تی خه‌ڵك، پرسه دانانێن".
ده‌قی پرسه‌نامه‌كەی نووری مالیکی:
بِسْم الله الرحمن الرحيم
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ* وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ
صدق الله العلي العظيم
برای به‌ڕێزم مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
به بڕوابوونمان به قه‌ده‌ری خوا، هه‌واڵی كۆچی دوایی ئامۆزاتان، شێخ مه‌حموود عه‌بدوڵڵا بارزانیمان پێگه‌یشت، ته‌واوی هاوخه‌می خۆمانتان پێڕاده‌گه‌یه‌نین، داواكارین خوای گه‌وره و باڵاده‌ست، كۆچكردوو به‌ر رەحمه‌تی خۆی بخات و به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، سه‌بووری و ئارامیش به ئێوه ببه‌خشێت.
انا لله وانا اليه را‌جعون
نووری مالیكی
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا
21ی تشرینی دووه‌می 2020