كانه‌ زێڕێك لە گوندێكی كوردستان دەدۆزرێتەوە

نموونەی زێڕەكە بۆ پشكنین رەوانەی وڵاتان كراوە

K24 – ئاگری

لە گوندێكی پارێزگای ئاگری باكووری كوردستان كانه‌ زێڕ دۆزرایەوە، ئەو ھەواڵەش وەك مژدە بە خەڵكی پارێزگاكە دەدرێت.

پارێزگاری ئاگری وەك یەكێك لە ناوچە دەوڵەمەندەكان بە سرووشتی جوان و خاكی بەپیت ناسراوە، ئێستا دۆزینەوەی كانگای زێڕ لەو پارێزگایە بووەتە رۆژەڤ.

ئەكرەم چەلەبی، پەرلەمانتاری ئاكەپە بە میدیاكانی راگەیاند: "گوندی مۆڵاکارایای سه‌ر به‌ ناوچه‌ی گییادینی شاری ئاگری، لەلایەن كۆمپانیایەك كانگای زێڕ دۆزراوەتەوە".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشدا: "ئاگری جگە لە سرووشتەكەی خاكەكەشی بە گەوھەری زێڕ دەوڵەمەندە، دۆزینەوەی كانگای زێڕ وەك مژدە بە خەڵكی ناوچەكە دەدەین، ئاگری لەمەودوا دەبێتە شارێكی زێڕین".

ئاشكراشی كرد: "نموونەی زێڕی ئاگری بۆ پشكنین رەوانەی وڵاتان كراوە و چاوەڕێی ئەنجامەكانین، دوای لێكۆڵینەوە لەسەر كاریگەرییەكانی ژینگە و جۆری زێڕەكە، لە ساڵی 2023 وەبەرھێنان لە زێڕی ئاگری دەست پێدەكات".