سوپاسنامەیەك لەپارێزگای هەولێره‌وه‌

پارێزگاری هه‌ولێر به‌ وه‌كاله‌ت: هاوخه‌می ئێوه‌ له‌ ئازاره‌كانمانی كه‌مكرده‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

له‌ په‌یامێكدا هێمن قادر، پارێزگاری هه‌ولێر به‌ وه‌كاله‌ت سوپاسی سه‌رۆك بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌موو به‌رپرسه‌ حزبی، حكومی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ته‌واوی چین و تویژه‌كانی كوردستان كرد، كه‌ په‌یامی هاوخه‌می خۆیان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دكتۆر فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر ئاراسته‌یان كردبوون و ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ش كه‌ هه‌ر له‌ مه‌راسیمی پێشوازیكردنی ته‌رمه‌كه‌ی تا به‌خاكسپاردنی له‌گه‌ڵیان به‌شدار بوون.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر به‌ وه‌كاله‌ت:

بەناوی پارێزگای هەولێر، سوپاس و ستایشی خۆمان ئاراستەی جەنابی سەرۆك بارزانی، رێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێزداران سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێزان وەزیر و پەرلەمانتار و کەسایەتییە سیاسی و ئیدارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی ئیقلیمی و بەرپرسانی حزبی و حکومی و نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسیەکان و نوێنەرایەتی کونسلخانە و باڵیۆز و دبلۆماتکارانی وڵاتان و هەموو ئەوانە دەکەین، کە بەبۆنەی گیانلەدەستدانی خوالێخۆشبوو د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، پرسەنامە و هاوخەمی خۆیان پێڕاگەیاندین.

سوپاس بۆ هەموو ئەوانەشی لەڕێگەی تەلەفۆن یان ناردنی پەیام، هاوخەمی خۆیان بۆ گیانلەدەستدانی خوالێخۆشبوو د.فەرسەت سۆفی گەیاند، هەروەها بەپێویستی دەزانین جارێکی تر زۆر سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری سەرۆك وەزیرانی عێراق و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و دەستەی سەرۆکایەتی و وەزیر و پەرلەمانتاران و پارێزگارانی (سلێمانی، دهۆك، هەڵبجە) و سەرۆکی حزب و کەسایەتییە سیاسییەکان و بەرپرسانی حکومی و نوێنەرایەتی کونسڵخانە و پیاوانی ئاینی بکەین، کە بەشادراربوون لەڕێوڕەسمی هێنانەوەی تەرمی جوانەمەرگ.

هەروەها زۆر سوپاس بۆ بەشداری فراوانی جەماوەری خۆشەویستی شاری هەولێر و شارەکانی تری کوردستان لە کاسبکار و کرێکار و قوتابی و هونەرمەند و وەزشوان و رۆژنامەنووسان و شاعیر و نووسەر و تەواوی چین و توێژەکان لەمەراسیمی بەخاك سپاردنی تەرمی جوانەمەرگ د.فەرسەت سۆفی.

بەشداریتان و گەیاندنی پرسەنامە و هاوخەمیتان، لەکۆست و خەم و ئازاری ئێمه‌ بۆ گیانلەدەستدانی خوالێخۆشبوو د.فەرسەت سۆفی، کەمکرده‌وه‌، لەکۆتایدا سوپاس بۆ میدیا و کەناڵەکانی راگەیاندن و پەیامنێرەکانیان، زۆر سوپاس بۆ بەشی پڕۆتۆکۆڵی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لەڕێکخستنی رێورەسمی هێنانه‌وەی تەرمی خوالێخۆشبوو و مەراسیمی بەخاسپاردنی، ئەرك و ماندوبوونی زۆریان کێشا لەگەڵمان.

دووبارە زۆر سوپاس  بۆ هەموولایەك.          

هێمن قادر          

پارێزگاری هەولێر/ بەوەکالەت

 2020.11.22

H.B

Fly Erbil Advertisment