ئەمەریکا کەرەستەی پزیشکیی پێشکەوتوو ڕادەستی هێزەکانی زێرەڤانی کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕێک کەلوپەل و پێداویستیی پێشکەوتووی فریاگوزاریی سەرەتاییان پێشکەشی هێزەکانی زێرەڤانی کردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، هاوکارییەکان بریتین لە ئامێر و کەلوپەلی چاودێریی پزیشکی بۆ بەرکەوتووانی جەنگ و کەرەستەی تایبەت بە ڕاهێنان.
کونسوڵخانەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەم ئامێرانە دەبنە هۆی باشترکردنی تواناکانی ژیانپارێزی (Life-saving) و بەهێزکردنی هەوڵەکانی فریاگوزاری لە هەرێمی کوردستان، هاوکات ڕەنگدانەوەی توانا و داهێنانە نایابەکانی ئەمەریکان لە بواری فریاگوزاریی پزیشکیدا".
