ڕاپۆرتێكی ئه‌مەریكی: گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق ملیارەها دۆلار دەبەنە دەرەوە
ڕاپۆرتێكی ئه‌مەریكی ئاشكرای ده‌كات، ساڵانه گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق ملیارێك دۆلار به قاچاخ بۆ ئێران ده‌گوازنه‌وه.
دامه‌زراوه‌ی 'به‌رگری له دیموكراتی ئه‌مەریكی' له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه، هاوبه‌شه‌كانی ئێران له عێراق خاوه‌نی هه‌ژموونی سیاسی و ئابوورین و پشتیوانی له تاران و ئه‌جێنداكه‌ی ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای سزاكان، كه‌چی ساڵانه زیاتر له ملیارێك دۆلار له ڕێگه‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وته‌وه ڕه‌وانه‌ی تاران ده‌كه‌ن.
دامه‌زراوه‌كه‌ی ئه‌مەریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، بودجه‌ی فه‌رمی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی نزیكه‌ی 3 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره، به‌شی زۆری ئه‌و بودجه‌یه ده‌چێته گیرفانی هاوبه‌شه‌كانی ئێران له عێراق.
دووپاتیش كراوه‌ته‌وه، بریكاره‌كانی ئێران لە عێراق میکانیزمێکیان داڕشتووە، ئابووریی نەختینەیی دەقۆزنەوە بۆ ئەوەی ملیارەها دۆلار بۆ ئێران و هاوبەشەکانی بگوازنەوە.
بە گوتەی هەمان سەرچاوە، كۆمپانیای 'موهه‌ندیس' کە له ساڵی 2022 لە به‌غدا دامه‌زرێنرا؛ لەلایەن گرووپه‌كانی سەر بە ئێران کۆنتڕۆڵ دەکرێت و له ڕێگه‌ی گرێبەسته‌كانی حکوومەته‌وه پارەی دەوڵەت ده‌دۆشن.
