یه‌كێتی ئه‌ورووپا هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ستاندنی پشتیوانییه داراییه‌كانی بۆ ئه‌فغانستان ده‌كات
هه‌ر جوڵه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی میرنشینێكی ئیسلامی

K24 – هه‌ولێر:
كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ كاروباری سیاسی و ده‌ره‌وه رایگه‌یاند، "داواكارین به‌په‌له شه‌ڕ له ئه‌فغانستان بوه‌ستێت و هه‌ر جوڵه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی میرنشینێكی ئیسلامی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و پشتیوانیانه هه‌یه، كه یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشكه‌شی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌كات.
"جۆزیپ بۆریل" نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ كاروباری سیاسی و ده‌ره‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/11/2020، له كۆنفرانسی كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی دارایی بۆ ئه‌فغانستان له جنێڤ، گوتی: "پێویسته وه‌ستانی شه‌ڕ ته‌نیا له‌پێناوی (پرۆسه‌ی ئاشتی) نه‌بێت، به‌ڵكو ئاشتی به‌رقه‌رار بكات، هه‌ر هه‌وڵدانێكیش بۆ دروستكردنی میرنشینێكی ئیسلامی له ئه‌فغانستان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شداریكردنمان له پرۆسه‌ی سیاسی و دارایی ده‌بێت".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز