لە عێراق ژمارەی حاڵەتەكانی مردن بە كۆرۆنا 12 ھەزار كەسی تێپهڕاند
لە 24 كاتژمێری رابردوودا 35 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراون
.jpg)
K24 – ھەولێر:
وەزارەتی تەندرووستی و ژینگەی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 24/تشرینی دووەم/2020 لە راگەیاندراوێكدا، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوونمردن و چاكبوونهوهی به ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵات بەھەرێمی كوردستانیشەوە راگهیاند.
بەپێی راگەیاندراوەكەی وەزارەتی تهندروستیی عێراق، لەو ماوەی دەستنیشانكراودا 2 ھەزار و 292 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و بهمهش ژمارەی گشتیی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 539 ھەزار و 749 كەس.
گوتیشی: ژمارەی چاكبووانی ئهو پهتایه لە 24 كاتژمێری رابردوودا 2 ھەزار و 130 كەس بووە و ژمارەی گشتی ئەو كەسانەی لە پەتاكە چاكبوونەتەوە گەیشتە 469 ھەزار و 784 كەس.
ئاماژەشیكرد، 35 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لەو شەو و رۆژەدا تۆماركراون و ژمارەی گشتی مردووانیش بەو نەخۆشییە گەیشتە 12 ھەزار و 31 كەس.
ژمارەی ئەو كەسانەی تاكو ئێستا لە نەخۆشخانەكاندا ماون، 57 ھەزار و 934 كەسن و ژمارەی ئەو كەسانەش كه بههۆی سهختی دۆخی تهندروستییان لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، 365 كەسن.