عێراق هێرشی سه‌ر ئارامكۆی سعوودیه شه‌رمه‌زار ده‌كات
داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كات گرژییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ئامانجكردنی دامه‌زراوه‌ی گروپی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئارامكۆی سعوودیه‌ی شه‌رمه‌زار كرد و داواشی له لایه‌نه‌كان كرد، گرژییه‌كانیان به‌لاوه بنێن و په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ببه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر وێستگه‌ی ئارامكۆی نه‌وتیی سعوودیه شه‌رمه‌زار ده‌كات".
جه‌ختیشی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی عێراق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك له ناوچه‌كه و ره‌تكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان كرده‌وه.
به‌یاننامه‌كه دووپاتیكرده‌وه‌ته‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه و قه‌یرانه‌كان پێویسته په‌نا بۆ رێگای ئاشتیانه ببرێت و له رێگه‌ی دانوستانی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئه‌و گرژی و ناكۆكیانه چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه به‌رقه‌رار بێت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی حووسییه شیعه‌كانی یه‌مه‌ن ئه‌نجامدانی كرده‌یه‌كی سه‌ربازیی "نایبا"ـیان ئانجامدا و له‌و كرده‌یه‌دا دامه‌زراوه‌ی "ئارامكۆ"ی سعوودیه‌یان له جه‌دده كردووه‌ته ئامانج.
له سه‌ره‌تای ساڵی رابردووه‌وه حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر عه‌ره‌بستانی سعوودیه چڕكردووه‌ته‌وه.
H.B