به‌رپرسانی ئێران و توركيا له‌باره‌ی ئاسایشی سنووری نێوانیان كۆبوونه‌وه
له‌باره‌ی پاراستنی سنووری نێوانیان

K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (24ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2020) بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانی ئێران و توركیا له‌باره‌ی پاراستنی سنووری نێوانیان، له پارێزگای "وان" كۆبوونه‌وه، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌و چوارچێوه‌دا كرد.
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردوو وڵات، به‌سه‌رۆكایه‌تی "یونس ئاتمان"، جێگری پارێزگاری "وان" و مقه‌ده‌م "زه‌ینال ره‌زا" له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بووه، به‌به‌شداری چه‌ندین سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی و ئه‌منی و دبلۆماسی هه‌ردوو لایه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ندێك بڕیار له‌باره‌ی پاراستنی سنووری نێوانیان واژوو كران، كه به درێژایی (534)كم سنووری وشكانی، ئێران و توركیا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
له‌مانگی رابردوودا، "عه‌باس عێراقچی" یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی له كاریگه‌ریی ئێران و توركیا له ناوچه‌كه كرده‌وه، "بۆ پاراستنی ئاشتی و ئارامی، ناكرێ ئه‌و كاریگه‌رییه له‌ناوچه‌كه‌دا فه‌رامۆش بكرێت".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ