دووه‌م په‌رله‌مانتاری عێراقی به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
پێشتر په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ش به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه

K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی عێراقی له فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی فه‌تح، به‌ناوی حوسێن زوهێری، دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆچی دوایی كرد.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشتر به‌رپرسی لقی رێكخراوی به‌در بووه له پارێزگای دیاله و دواتریش له خولی چواره‌م، بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌هۆی كۆچی دوایی ئه‌و په‌رله‌مانتاره په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه.
پێشتریش په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی عێراقی به‌ناوی غه‌یدا كه‌مبه‌ش، به‌هه‌مان په‌تا گیانی له‌ده‌ستداوه.

ئ. م