كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردی چالاكییه‌كانیان فراوانتر كردووه‌

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کودستانی لە دەرەوەی وڵات چالاکییەکانی فراوانتر کردووە و چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگای کوردیش لە دیاسپۆرا باس لە خاڵە لاواز و بەهێزەکانی ڕەوەند دەکەن و هەموو لایەک بۆ بەهێز کردنی پرسی کورد لە دەرەوە داوای یەکگرتووی ماڵی کورد دەکەن لە ژێر چەتری کۆنفدراسۆندا .

بارزان  گۆلابی، قوتابی زانکۆ بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەگەر وەکوو خوێندکارێکی زانکۆ ڕوانگەی خۆم بڵێم کە چۆن بتوانین سەرکەوتنی کورد لە دیاسپۆرا نیشان بدەین و ببینە لۆبیەکی باش، بە بروای من باشترین ڕێگا ئەوەیە کە هەر قوتابیەک لە بەشەکەی خۆیەوە دەست پێبکات بۆ ئەوەیی بە سەرکەوتنەکانی لە زانکۆ و بەشەکەی خۆی بتوانێت  سەرکەوتوو  ،جا چ لە بواری وەکوو ئەندازیاری بێت یان  پزیشك یان هەر بەشێکی دیکە .ئەو کات دەتوانین ڕۆڵێکی باشمان لە کۆمەڵگای دەرەوە بۆ کورد هەبێت.

هەموو چین و توێژەکانی کورد لە دەرەوەی وڵات بە شێوازی جیاواز بۆ خزمەت بە دۆزی کورد هەوڵدەدەن، بەشێک لە ڕووناکبیر و میدیاکارانی کورد پێیان وایە یەکگرتووی کورد لە هەر چوار پارچە خاڵێکی دیکەیە کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دۆزی ڕەوای کورد.

ئاسۆ موکریانی، ڕۆژنامەوان دەڵێت: بۆ ئێمە کە دانیشتووی وڵاتانی دەرەوەین بەتایبەت وڵاتی سوید، کە بتوانین کۆمەڵگای کوردی لە دەوریت یەکدی کۆببینەوە تاکوو بتوانین چالاکییەکانمان پتەو بکەین، بەتایبەت لە بیری نەتەوەیی و یەکگرتووی هێزەکانی کوردستان، هەروەها بۆ ژیانی دەرەوەی وڵات زۆر گرنگە.

سەردانی نووسینگەی بەرپرسی ڕەوەندی  کوردستانی دەکەم لە ستۆکهۆڵم، لێی دەپرسین ئایا کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی  توانیویەتی بۆ لۆبی دروست کردن و کۆکردنەوەی کوردستانیان بە ئامانجەکەی بگات؟.

سەلام کوردە، سەرۆکی ڕەوەندی کوردستانی لە سوید دەڵێت: لە کۆنگرەی یەکەمی ساڵی 2021 لە هەولێر، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کرد و وگوتی: من نامەوێت ئێوە حزبی بن دەمەوێت وەکو ڕەوەندی کوردستانی لەدەرەوە کاربکەن، ببنە سەفیرێکی کورد لەدەرەوە. ئێمە وەکو ڕەوەندی کوردستانی جیاوازی لە ڕەنگ و پارچەکانەی دیکەی کوردستان ناکەین، فیدراسیۆنی کورد وەکو ڕەوەندی کورد و کۆنفدراسیۆن و ناوەند، دەرگاکانیان کراوەتەوە بۆ هەموو ڕەوەندەکانی دەرەوە.

وێرای بۆچوونە سیاسیە جیاوازەکان و ڕێگا جیاوازەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجە گەورەکە کە خزمەت بە  کوردستانە ، گەنجان و ڕووناکبیرانی کورد یەکگرتووی و زانست بە خاڵی سەرکرلەوتنی کورد دەزان و کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیش دروشمی نەتەوەیی بوونی  فیدراسیۆنەکەی بەرزکردۆتەوە و دەرگای ماڵە گەورەکەی بۆ هەموو چین و توێژەکان کردۆتەوە تا پێکەوە ببنە  لۆبیەکی کاریگەر بۆ کورد لە دەرەوەی وڵات.

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل