لە کەرکووک شانۆگەری بازنەی هیوا  نمایشکرا
لە کەرکووک شانۆگەری بازنەی هیوا نمایشکرا

لە کەرکووک شانۆگەری بازنەی هیوا نمایشکرا

لە کەرکووک، شانۆگەری "بازنەی هیوا" کە لە دەرهێنانی نەژاد نەجمە و بەرهەمی گرووپی شانۆی هەوارە، بەبەشداری ئەکتەرە دیارەکانی کەرکووک و ئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر نمایشکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی کانوونی یەکەمی 2025، نەژاد نەجم، دەرهێنەری شانۆگەرییەکە، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو شانۆگەرییە لەناو بینەرێکی زۆردا نمایشکرا، ئەوەی گرینگ بوو ئامادەبوونی د. فەرهاد پیرباڵ بوو لە نمایشەکە، بەجۆرێک سەرسامی نمایشەکەمان بوو کە زیاتر لە دەقەکە قسەی لەسەر کرد.