حوسییه‌كان هه‌ڕه‌شه له سیسته‌می به‌رگری سعودیه ده‌كه‌ن
ئه‌و مووشه‌كه‌ی ئاراسته‌ی دامه‌زراوه‌ی ئارامكۆ كرا، 100% یه‌مه‌نییه

K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د عه‌لی حوسی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی كۆمه‌ڵه‌ی "ئه‌نساروڵڵا"ی حوسی، رایگه‌یاند، ئه‌و مووشه‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی "ئارامكۆ"ی سعودیه‌ی كرده ئامانج، 100% درووستكراوی یه‌مه‌نه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی "ئه‌نساروڵڵا"ی حوسی گوتی، "هه‌تا سعودیه له‌شه‌ڕی گه‌لی یه‌مه‌نی و دامه‌زراوه‌كانی به‌رده‌وام بێت؛ ئه‌وا بۆ پاراستنی خاكمان، رووبه‌ڕووی به‌رگری ئێمه ده‌بێته‌وه".
گوتیشی، "بۆمان ده‌ركه‌وت سعودیه بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ به ئه‌نجامدانی گه‌مارۆی وشكانی و ئاسمانی و رێگری له گه‌شتكردنی نه‌خۆش بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌رده‌وام بۆردومانكردنی گه‌لی یه‌مه‌نی، گه‌له‌كه‌مان له به‌رگریكردنی زیاتر به‌رده‌وام ده‌بێت".
دوای ئه‌وه‌ی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، مووشه‌كی "قودس"ی حوسییه‌كان، دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی "ئارامكۆ"ی له كه‌ناراوه‌كانی جده‌ی سعودیه‌دا كرده ئامانج، به‌رپرسه‌كه‌ی حوسی گوتی: "دیسان بڕۆنه‌وه ئه‌مه‌ریكا و چه‌كی نوێ بكڕن، چونكه موشه‌كه‌كه دامه‌زراوه‌ی به‌رگری سعودیه‌ی تێكشاند".
له ناوه‌ڕاستی مانگی (ئازار/ مارسی 2015)، سعوودییه به سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانییه‌كی عه‌ره‌بی، كه له ژماره‌یه‌ك وڵاتی كه‌نداو پێكهاتبوو، شه‌ڕی له دژی یه‌مه‌ن راگه‌یاندووه.
سه‌رچاوه: سه‌به‌ء