نزیكەی ھەزار مێردمنداڵی كۆچبەر لە سەر سنووری نێوان ئەمەریكا و مەكسیك دەستگیران
لە 8ی ئەیلوولەوە 9،900 منداڵی كۆچبەری بێ سەرپەرشت دەستگیركراون
K24 – ھەولێر:
لە میانی شەش رۆژدا دەسەڵاتدرانی ئەمەریكا لە سەر سنووری وڵاتەكەیان لەگەڵ مەكسیك نزیكەی 1000 منداڵی كۆچبەریان دەستگیركرد، كە بە تەنیا بوون و كەس لە خێزانەكانیان لەگەڵدا نەبوون، بەپێی ئەو ئاماری فەرمیی حكومەت، كە دادگای فیدراڵی پێشكەشی كردوون.
مارك مۆرگان، بەرپرسێكی باڵایە لە ئاژانسی گومرك و پاراستنی سنوور گوتی: لە نێوان 18 تا 23 تشرینی دووەم، ئەندامانی گومرك و پاراستنی سنوور 997 كۆچبەری خوار تەمەن 18 ساڵ، كە بەبێ سەرپەرشتیارانی خۆیان و ئەندامانی خێزانیان گەشتیان كردووە.
مۆرگان گوتیشی: لە 8ی ئەیلوولەوە 9،900 منداڵی كۆچبەری بێ سەرپەرشت دەستگیركراون.
نووسینگەی گومرك و پاراستنی سنوور مەزندە دەكات لە میانی 120 رۆژی داھاتوودا، كردەوەكانی دەربازبوون لە سنوور لە لایەن ئەو مێرد منداڵانەی بێ سەرپەرشتیار كۆچ دەكەن 50% زیاد ببێت.
سەرچاوە: RT