کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا: هەرێمی کوردستان دەروازەیەکی چالاکە بۆ هاتنی کۆمپانیاکانمان
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی کانوونی یەکەمی 2025، کەیتلن پایپەر، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا بە وەکالەت، لە باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی گشتیی وڵاتەکەی، پێشوازیی لە نوێنەرانی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازیی پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە کرد.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا بە وەکالەت ڕایگەیاند؛ "ئێمە لە هەرێمی کوردستانی وەک دەروازەیەکی چالاک و گرنگ دەڕوانین بۆ هاتنەناوەوەی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان."
